کوردستان

دایک و کچە فێڵبازەکان دەستگیرکران

13-09-2020
دایک و کچە فێڵبازەکان دەستگیرکران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی هەولێر، دایك و كچێكیان لە كاتی دزی و فێڵكردن لە ‏شوفێران دەستگیر كرد.

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر - نووسینگەی ‏خەبات، لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ" دایك و كچێك بە ناوەکانی  (ق.ف.چ) و (ئ.ش.ح) لەكاتی دزی و فێڵكردن لە شوفێران ‏دەستگیر كراون. 

بەپێی راگەیەنراوەکە"ئەو دایك‌ و كچە لەسەر رێگای ‏هەولێر - خەبات، دەستیان لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر راگرتووە ‌و دوای ‏وەستانی بارهەڵگرەكان، دایكەكە شوفێرەكانی سەرقاڵكردووە و ‏كچەكەشی پارە و شتومەكی لەنێو چەكمەجەی ئۆتۆمبێلەكان دزیوە".‏ 

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو دایك ‌و كچە ‏پێشتریش هەمان پێشینەیان لای پۆلیس تۆمار كراوە و زیاتر ‏لە 10 هەزار دۆلاریان لە شوفێران دزیوە. و ئێستا بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزاکانی عێراقی ‏دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە و دادگایی دەکرێن.