ئابووری

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

09-09-2020
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا، بە 41 دۆلار و 64 سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 39 دۆلار و 54 سەنته‌.

ئاژانسە ئابوورييەکان ده‌ڵێن، لە ماوەی ڕابردوو، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 10% و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی13% بەرزبووەتەوە.

20ی نيسانی ئەمساڵ، نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ خوار سفر دابەزی.

لە مانگی ئازاریشدا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی 2002وه‌ تۆمارکرد، بەجۆرێک یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.