کوردستان

دژه ‌تیرۆری سلێمانی دوو چه‌كداری داعشی ده‌ستگیر كرد

08-09-2020
دژه ‌تیرۆری سلێمانی دوو چه‌كداری داعشی ده‌ستگیر كرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دژە تیرۆری سلێمانی، بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ دەزگای دژە تیرۆری عێراق، دوو چەكداری داعشی له‌ سلێمانی دەستگیركرد، یەكێكیان سەركردەیەكی داعش بووە.


‌لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق،‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری سلێمانی، دوو كەسیان دەستگیركردووە، كە هەردووكیان بەپێی ماددەی 4 ی تیرۆر داواكراون و یەكێكیان سەركردەیەكی باڵای رێكخراوەكەیە."


وتیشی، "هەر لەچوارچێوەی كار و چالاكیەكاندا، دژە تیرۆری عیراق شەوی ڕابردوو، دوو تیرۆرستیان لە فەللوجە دەستگیركردووە."