ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

فڕۆکەخانەی بەغدا مووشەکباران کرا

06-09-2020
فڕۆکەخانەی بەغدا مووشەکباران کرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە مووشەک هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا و تەنیا زیانی ماددی هەبووە.

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا رایگەیاند، سێ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کراون و لەنزیک فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا، یەکێک لە مووشەکەکان لەسەر خانەی مەدەنیی فڕۆکەوانیی فڕۆکەخانەکە کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە چوار ئۆتۆمبێلی مەدەنی.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندین هێرشی مووشەکی شوێنە دیپلۆماسییەکان یاخود بنکەی سەربازانی بیانی و باڵیۆزخانەی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.