ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە عەلی سنجاری، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
عەلی سنجاری، لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلوولەوە بووەتە پێشمەرگە و دواتر بووەتە بەرپرسی لقی یەک، دواتر ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی، لە هەشتاکاندا لە پارتی جیابووەتەوە و بووەتە سکرتێری یەکێتی دیموکراتخوازانی کوردستان، بەڵام لەدوای راپەڕینی 1991 جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە نێو پارتی دیموکراتی کوردستان و وەکو نوێنەر و راوێژکاری سەرۆک بارزانی لە بادینان دەستبەکاربووە.