زیاتر له 48 كاتژمێر نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌چاوی بهۆوه بینی، به‌ڵام ئێستا ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووەته‌وه وبهمیلێك نه‌وتی سووكی ته‌كساس به 41 دۆلار و 70 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا و به‌های به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش بۆ 44 دۆلار و 35 سه‌نت بەرزبووەوە،ئاستی كۆگا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكاش به‌شێوه‌یه‌كی پێشبینی نه‌كرا و به‌رزبووه‌ته‌وه به‌جۆرێك، هه‌شت ملیۆن و 700 هه‌زا به‌رمیل زیادی كردووه.
داتاكانی په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكا كه ڕۆژی چوار شه‌ممه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئاستی كۆگا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌رزبووه‌ته‌وه