کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ لە کۆبوونەوەدایە

28-10-2026
ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ لە کۆبوونەوەدایە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە کاتژمێر 10 دەستی پێکردووە، گفتوگۆی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و چەند پرسێکی پەیوەست بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان تاوتوێ دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 28-10-2026، ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە.

یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە خستنەڕووی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت.

کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران لەکاتێکدایە، هەر لەم هەفتەیەدا شاندێکی باڵای هەێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد، لەلایەکی دیکە شاندێکی باڵای حکومەتی فیدڕاڵ سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد، ئامانجی سەردانەکانیش گفتوگۆکردن بوو لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی 2027.

-
سەرەتای ئەم هەفتەیە، لەسەر بانگهێشتی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، شاندێكی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی پابەندی و ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی 2027، سەردانی بەغدایان کرد لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ کۆبوونەوە.