کوردستان

ڕێبەر ئەحمەد: هەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا بەدەر لە ڕێنماییەکان بێت دەستی بەسەردا دەگیرێت

27-10-2026
ڕێبەر ئەحمەد: هەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا بەدەر لە ڕێنماییەکان بێت دەستی بەسەردا دەگیرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا بەدەر لە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ لە شەقامەکاندا بێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ڕایگەیاند: ژمارەیەکی یەکجار زۆر ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و تۆمارنەکراو لە شەقامەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن؛ خەڵک بە بیانووی کەمدەرامەتی و هەژاری دەیانکڕن، بەڵام ئەمە بیانوویەکی لەجێی خۆیدا نییە، چونکە بنەڕەتی ئۆتۆمبێل بۆ ئەوەیە بە سەلامەتی بگوێزرێیتەوە نەک مەترسی بێت.

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بە ئۆتۆمبێلەکانی جۆری (مەلیکە) کرد و گوتی: سێ ساڵ پێش ئێستا ئامێری پشکنینمان هێنا بۆ ئەوەی بزانین چەندیان شیاون لەسەر شەقامەکان بن، بەڵام بەداخەوە ژمارەیەکی یەکجار کەم لەو ئۆتۆمبێلانە شیاوی ئەوە بوون هاتووچۆیان پێ بکرێت.

بە گوتەی وەزیری ناوخۆ، پێشتر هەوڵی ڕێگریکردن لەو ئۆتۆمبێلانە دراوە، بەڵام لە هەندێک سنوور پابەندبوون نەبووە و کراوەتە موزایەدەی سیاسی، ئێستاش دەیانەوێت لە هەندێک شوێن کۆد بەو ئۆتۆمبێلانە بدەن.

هۆشداری دەدات کە "هیچ شتێک لە دەرەوەی ڕێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ ڕێگەپێدراو نییە؛ هەر ئۆتۆمبێلێک هەر کۆدێکی هەبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت."