کوردستان

ئەو دوو منداڵەی لە نێوان تورکیا و یۆنان خنکان تەرمەکانیان گەڕێنرانەوە کوردستان

28-10-2026
ئەو دوو منداڵەی لە نێوان تورکیا و یۆنان خنکان تەرمەکانیان گەڕێنرانەوە کوردستان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی ئەو دوو منداڵەی لە ڕووباری مەریچ لە شاری ئەدیرنەی نزیک تورکیا و یۆنان خنکان، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەڕێنرانەوە  کوردستان، وا بڕیارە تەرمەکانیان لە شاری سلێمانی بەخاک بسپێردرێن.

تەرمی ئەو دوو منداڵە دوای گەڕاندنەوەیان، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاستەوخۆ بەرەو سلێمانی بەڕێکران و هەر ئەمڕۆش لە شاری سلێمانی بەخاک دەسپێردرێن.

پووری ئەو دوو منداڵە دەڵێت: سەرەتا پێیان وتبوون کە لە ڕێگەی وشکانییەوە دەپەڕنەوە نەک لە ڕێگەی ئاوییەوە بەڵام وانەبوو و هەمووی هەڵخەڵەتاندن بوو، ئەو ڕێگایە هیچ سەلامەت نییە، ئێمە جەرگمان سووتا ئێوە مەڕۆن.

خێزانێکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 14ی 10ی 2026، بە ڕێگای قاچاخ ویستوویانە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچ بکەن، بەڵام لە نێوان تورکیا بۆ یۆنان بەلەمەکەیان کە لە چووپ دروستکرا بوو، وەرگەڕا و هەر سێ منداڵەکەیان لە ڕووباری مەریچ لە شاری ئەدیرنە خنکان، دوای گەڕانێکی چەند ڕۆژە تەرمی دوو لە منداڵەکان دۆزراونەتەوە و تەرمی منداڵێکیشیان هێشتا نەدۆزراوەتەوە.