کوردستان

دادگای فیدراڵی داواکاریی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی رەتکردەوە

26-10-2026
دادگای فیدراڵی داواکاریی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی رەتکردەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سکاڵایەکی عەلی حەمە ساڵح سەبارەت بە نادەستووریبوونی بەردەوامیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رەت کردەوە، دوای ئەوەی دانیشتنەکەی پێشتر بۆ ئەم رێکەوتە دواخرابوو.

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سکاڵایەکی عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستانی لە دژی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان رەت کردەوە، کە تیایدا داوای کردبوو بڕیار لەسەر نادەستووریی بەردەوامبوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بدرێت.

 سکاڵاکە کە ژمارەی (211/اتحادية/2026)ی لەسەر بووە و پێشتر دانیشتنی رێکەوتی 20ی 9ی 2026 دواخرابوو بۆ رێککەوتی ئەمڕۆ، لە دانیشتنی ئەمڕۆی رێکەوش یەکلایی کرایەوە و دادگا رەتی کردەوە کە بەردەوامبوونی خولەکە نادەستووری بێت و رێکخستنەوەی ئاسەوارە یاساییەکانی رەتکردەوە.

عەلی حەمە ساڵح وەک سکاڵاکار لە داواکەیدا داوای کردبوو دادگا حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ناچار بکات بڕیارێک دەربکات بۆ کۆتاییهێنان یان دووبارە هەڵسەنگاندنی دەستووریی مانەوەی پەرلەمانی کوردستان لە خولی شەشەمیدا.