کوردستان

تۆمەتبارانی شەهیدکردنی دوو هاوڵاتییە کوردەکەی پردێ، دەستگیرکران

05-10-2026
تۆمەتبارانی شەهیدکردنی دوو هاوڵاتییە کوردەکەی پردێ، دەستگیرکران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئامر فەوجی دژەتیرۆری کەرکووک و ئەو ئەفسەر و چەکدارانەی لە ئۆپەراسیۆنەکەی دژی داعش تەقەیان کردووە و بوونە هۆی شەهیدبوونی دوو هاووڵاتیی کورد، هەموویان دەستگیر کران.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەلەمانی عێراق ڕایگەیاند؛ موقەدەم روکن ئامر فەوجی دژە تیرۆری کەرکووک و ئەفسەری هەواڵگری دژە تیرۆر و ئەو چەکدارانەی لە ئۆپەراسیۆنی رووبەڕوونەوەی داعش تەقەیان کرد و دوو هاووڵاتیی کوردیان شەهید کرد، هەموویان دەستگیرکراون و لە زیندان و دۆسییەکەیان رەوانە دادگای سەربازی کراوە.

موقەدەم روکن ئامر فەوجی دژە تیرۆری کەرکووک، تەنیا دوو هەفتە بوو لە پۆستەکەیدا دەست بەکاربووە، بەهۆی دەستگیرکردن و ئەنجامدانی ئەم کارە، بڕیارە عەقیدی پشوو بگەڕێندرێتەوە شوێنەکەی.

ڕووداوەکە لە 27/9/2026 روویدا، تێیدا پێکدادانێک لەنێوان دەزگای دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش لە سنووری نێوان کەرکووک و پردێ روویدا. لە ئەنجامدا دوو چەکداری داعش و دوو هاووڵاتی کوردیش کوژران.