ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هێزی ئاسمانیی عێراق دەنگۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی F-16 بڵاودەکاتەوە

02-10-2026
هێزی ئاسمانیی عێراق دەنگۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی F-16 بڵاودەکاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرچاوەیەک لە هێزی ئاسمانیی عێراق رایگەیاند: هیچ فڕۆکەیەک لە نمایشی هێزی ئاسمانی نەکەوتووەتەخوارەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێف 16ـی عێراق لە نمایشی هێزەکانی عێراق بە بۆنەی رۆژی سەروەری و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمان، سەرچاوەک لە هێزی ئاسمانیی عێراق  رایگەیاند: دەنگۆی کەوتنەخوارەی فڕۆکەیەکی F-16 لە مووسڵ راست نییە.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، دوای نمایشی ئەمڕۆ سەرجەم فڕۆکەکانمان بە سەلامەتی نیشتنەوە.

ئەمڕۆ هێزی ئاسمانیی عێراق بە بۆنەی کشانەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و گرتنەدەستی دۆسیەی ئەمنیی وڵات، نمایشی ئاسمانیان لە سەرجەم شارەکانی عێراق هەبوو.