کوردستان

بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبرووسکە ژنێک گەیندرایە نەخۆشخانە

02-10-2026
بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبرووسکە ژنێک گەیندرایە نەخۆشخانە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەهۆی کەوتنەوەی هەورەبرووسکە لە ماڵێکی گوندی "دێڵزیان" لە سنووری باڵەکایەتی، ژنێک لە هۆش خۆی دەچێت و دەگەیەنرێتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ هەینی 2ـی تشرینی دووەمی 2026، د. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان رایگەیاند "هەورەبرووسکە لە ماڵێکی گوندی دێڵزیانی سنووری قەزای چۆمان داوە، بەهۆیەوە ژنێکی تەمەن 55 ساڵان کە لەو کاتەدا سەرقاڵی قاپشۆردن بووە، بە بێهۆشی گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی چۆمان."

بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان گوتیشی "دەستبەجێ چارەسەری پزیشکیی پێویست بۆ ژنەکە کرا، هیچ ئاسەوارێکی برینداربوون یان سووتان بە جەستەیەوە نییە، پێدەچێت لە ترسی دەنگی بەهێزی هەورەبرووسکەکە بێهۆش بووبێت."

ئاماژەی بەوەش کرد، دۆخی تەندروستیی ژنەکە جێگیرە و بەرەو باشتربوون دەچێت.