کوردستان

دوو هاونیشتمانی بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

02-10-2026
دوو هاونیشتمانی بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ هەینی بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە نزیک فەلووجە لە پارێزگای ئەنبار، دوو هاونیشتمانیی دانیشتووی سنووری قەزای کۆیە گیانیان لەدەستدا.

تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە رایگەیاند: "ئەو دوو هاونیشتمانییە لە رێگەی بەغدا بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست داوە".

رووداوەکە نزیک شاری فەلووجە بووە لە پارێزگای ئەنبار و نزیکەی 65 کیلۆمەتر لە بەغدای پایتەختەوە دوورە، هەردوو هاونیشتمانییەکە ئۆتۆمبێلێکی تەکسییان پێبووە و وەرگەڕاون.

کەسێکی ئاگادار لە رووداوەکە رایگەیاند: "ئەو دووانەی گیانیان لەدەست داوە زاوا و خەزوورن".

ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ناویان شۆڕش کاکە رەسووڵ و محەممەد ئەحمەد عەزیزە. کەمێک لەمەوبەر کەسوکاریان لە قەزای کۆیەوە بەڕێکەوتوون بۆ هێنانەوەی تەرمەکانیان.