کوردستان

لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێ

02-10-2026
لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و کاریگەریی زیاتری لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەبێت. کەشناسێک پێشبینی دەکات، سێشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە بارانی زیاتر ببارێ.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سۆران بارانی زیاتر دەبارێت و ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەریی باران لاواز دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسی رایگەیاند، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان "کەمێک" نمەباران دەبارێت. بەگوێرەی کەشناسی، لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە باریوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: "سبەی ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت، لە 6ـی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بارانی زیاتر لەم شەپۆلە دەبارێت".

ئەو کەشناسە پێشبینی دەکات، لە شەپۆلی نوێی بارانباریندا لە زۆرینەی شارەکان نزیکەی 20 ملیمەتر باران ببارێ. ئاماژەی بەوەش کرد: "هەورەبرووسکەی زۆر دەبێت و پێویستە هاونیشتمانییان نەچنە ژێر دار و ستوونی کارەبا و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان".

پلەی گەرمای سبەی بەگوێرەی کەشناسی:

 

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی

دهۆک: 27 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی

سۆران: 27 پلەی سیلیزی

پیرمام: 24 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی