ئەمڕۆ پرۆسەی تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی ساڵی 2027 و سەرجەم حاجیانی ساڵی 2028 بەڕێوەبچێت.
بڕیارە "کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پرۆسەی تیروپشکی حاجیان دەستپێدەکا و تیروپشکەکە بە شێوەیەکی راستەوخۆ بۆ هاووڵاتیان پەخش دەکرێت."
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە دەڵێت، ئەم تیروپشکە تایبەتە بە تەواوکەری ناوی حاجیانی ساڵی 2027 و هەروەها سەرجەم حاجیانی ساڵی 2028.
بە گوتەی کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: 116 هەزار هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان ناویان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج تۆمار کردووە.
ساڵی رابردوو پێنج هەزار و 120 هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستانەوە بەمەبەستی بەجێهنانی فەریزەی حەج سەردانی سعوودیەیان کردبوو. لەو ژمارەیە 2 هەزار و 752 کەسیان پیاو و 2 هەزار و 368 کەسیشیان ئافرەت بوون.