کوردستان

نرخی نەوت و بەنزین دادەبەزێت

22-09-2026
نرخی نەوت و بەنزین دادەبەزێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px
پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق موژدەی هەرزانبوونی سوتەمەنی ڕاگەیاند و دەڵێت: نرخی بەنزین و نەوت لە هەرێم هاوشێوەی عێراق دەبێت.
 
سیپان شێروانی ئەندامی لێژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕایگەیاند: ئەمرۆ لێژنەكەی پەیوەست بە سوتومەنی هەرێم دەرهاوێشتەكانی ئامادەكردن، سەرجەم پێشنیارەكان لە بەرژوەندی هاوڵاتیانی هەرێمن، یان دەبێت كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمی نەوتی وەزارەتی نەوتی عێراق بەنزین و سوتەمەنی بۆ هەرێم دابین بكات بە هەمان پێوەر و نرخی پارێزگاكانیتر بەرامبەر ٥٠ هەزار بەرمیلەكە یانیش ئەگەر نەوتی خاو بۆ هەرێم زیادكرا دەبێت دەبێت وەزارەتی نەوتی عێراق تێچووی بەرهەم و پالاوتن لە ئەستۆ بگرێت تا بە هەمان نرخی ناوچەكانیتر بەنزین بگاتە هەرێم.
 
سیپان شێروانی وتیشی: لە هەردوو حالەتدا چ منتوج دابین بكرێت چ نەوتی خاو دەبێت وەزارەتی نەوتی عێراق بەشێوازێك دابینی بكات كە بە هەمان شێوە و نرخی پارێزگاكانی عێراق بێت لە كاتیدا دابینكردنی ئەم خالانەی سەرەوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان پابەندە بە دابەشكردنی سوتەمەنی بەهەمان نرخی پارێزگاكانی عێراق
چ پێوەرێك بۆ دیاریكردنی بڕ بۆ پارێزگاكان بەكار دێت هەمان پێوەر بۆ هەرێمیش بەكار بهێندرێت.