گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا سیستمی زانکۆلاین بۆ هەڵبژاردنی بەش و کۆلێژەکان کارا دەکرێت.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "پڕۆسەی هەڵسەنگاندن و وردبینی بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە قۆناخی کۆتاییدایە و بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ یان سبەی سیستمی زانکۆلاین کارا دەکرێت"
دەشلێت "هەموو هەوڵێک دراوە تاوەکو زۆرترین قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگەکەکان وەربگیرێن و دڵنیاییشی دا کە هیچ قوتابییەک مافی نافەوتێت"
ئەمڕۆ پێنج رۆژ بەسەر رادەستکردنی ناوی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بە وەزارەتی خوێندنی باڵا تێپەڕ بووە.
ئەمساڵ لە کۆی 117 هەزار و 142 قوتابی کە لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی بەشداریی تاقیکردنەوەکانیان کردبوو، 40 هەزار و 46 قوتابی توانیویانە لە خولی یەکەمدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن.