کوردستان

هەنگوین کوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد

12-09-2026
هەنگوین کوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە پاڵپشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵی هەنگەوانان، کەرتی هەنگەوانی لە هەرێمی کوردستان گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بەرهەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە نزیکەی 600 تۆن.

 کەرتی هەنگەوانی لە هەرێمی کوردستان بووەتە ستوونێکی ئابووریی سەرەکی، بە جۆرێک 13 هەزار شارەزای ئەم بوارە سەرپەرشتیی نزیکەی 500 هەزار پوورە هەنگ دەکەن. ئامارەکان گەشەیەکی بەرچاو دەردەخەن و کۆی بەرھەمی ئەمساڵیان گەیاندووەتە 550-600 تۆن، بەراورد بە ساڵی 2025 کە نزیکی 400 بۆ 450 تۆن بوو.

 خشتەی کاتی کۆکردنەوەی بەرهەمەکەش بەپێی تایبەتمەندیی جوگرافیای ناوچەکان جیاوازە، لە ناوچە نزمەکاندا کۆتایی هاوین دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییە ساردەکانیشدا مانگی ئەیلوول بۆ ئەم مەبەستە دیار کراوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پێشخستنی بەرهەمی هەنگویندا، ئەویش لەڕێگەی پێشکەشکردنی ڕێنماییی زانستی بە هەنگەوانان و ساغکردنەوەی بەرهەمەکان، هەروەها هەوڵدان بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی لە بەرامبەر بەرهەمی هاوردەکراودا، کە بوونەتە هۆی بەرزکردنەوەی کوالێتی و زیاتر پەرەپێدانی ئەم سێکتەرە.