دەوروبەری کاتژمێر 4:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر زاوایەک دەستڕێژی گوللەی لە ماڵی خەزووری کرد، خەزوور و ژنەکەی بریندار کرد و خوشکی ژنەکەشی کوشت.
موقەدەم کیفاح حەسەن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: لە گەڕەکی 99ی زانکۆ ڕووداوێکی تەقەکردن هەبووە، بەوهۆیەوە ژنێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندارن.
- دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوەکوو ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە، بەڵام پێدەچێت هۆکاری پشت ڕووداوەکە کێشەی کۆمەڵایەتی بێت.
سەر️چاوەیەک لە شوێنی ڕووداوەکەوە دەڵێت، زاوایەکە هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی خەزووری و تەقەی لێکردوون، بەوهۆیەوە هاوسەرەکەی خۆی لەگەڵ خەزووری بریندار کردووە، خوشکی هاوسەرەکەشی کوشتووە.