کوردستان

بە مووشەک هێرش کرایە سەر سۆران

27-08-2026
بە مووشەک هێرش کرایە سەر سۆران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

 

بەهۆی هێرشێکی مووشەکییەوە ئاگرێکی گەورە لە دەوروبەری گوندی "بادلیان" لە سنووری قەزای سۆران کەوتەوە. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر یەکی بەرەبەیان، دەنگێکی بەهێز لە سۆران بیسترا، دواتر دەرکەوت هێرشی مووشەکییە. بەهۆی هێرشێکەوە کە دەگوترێت مووشەکی بالیستی بووە، ئاگرێک لەو ناوچەیە کەوتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی بە هاوکاری پۆلیس و ئاسایشی ناوچەکە توانییان لە کاتێکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و رێگری بکەن لەوەی بگاتە ناو ماڵەکانی گوندەکە کە کەمتر لە کیلۆمەترێک لە شوێنی رووداوەکەوە دوور بوون.

گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران لەم بارەیەوە دەڵێت "ئاگرەکە بەهۆی مووشەکێکی ئاراستەکراو بووە، کە لە پشت گوندەکە کەوتووەتە خوارەوە.

دەشڵێت "بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، نزیکەی 5 بۆ 10 دۆنم لە پووش و پاوان و ژینگەی ناوچەکە سووتاوە"

هاوکات ئاگر لە سنووری قەزای سیدەکان و ناحیەی سمیلانیش کەوتووەتەوە، تیمەکانی فریاگوزاری لەو ناوچانەش توانیویانە ئاگرەکان بکوژێننەوە و رێگری لە تەشەنەکردنیان بکەن، بەمەش زیانەکان تەنیا بە پوش و پاوانی ناوچەکە سنووردار کراون.

رێکارە ئەمنییەکان لە ناوچەکە چڕکراونەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی وردەکاری زیاتری هێرشە مووشەکییەکە و سەرچاوەی تەقەکردنەکە بەردەوامن.