کوردستان

سیستەمی نۆرەگرتن بە ئەلیکترۆنی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری کارا کرا

19-08-2026
سیستەمی نۆرەگرتن بە ئەلیکترۆنی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری کارا کرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی فێرکاریی رزگاری لە هەولێر بەشە راوێژکارییەکانی بە سیستەمی نۆرەی ئەلیکترۆنی کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی فێرکاریی رزگاری لە شاری هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، بەشە راوێژکارییە نوێیەکانی نەخۆشخانەکە بە سیستەمی پێشکەوتووی نۆرەی ئەلیکترۆنی بەڕووی نەخۆش و سەردانیکەراندا دەکرێنەوە.

ئەم پێشوەچوونە نوێیە بە مەبەستی رێکخستنی نۆرەی نەخۆشەکان، کەمکردنەوەی قەرەباڵخیی نێو هۆڵەکان و خێراکردنی پرۆسەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان کراوە. 

هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە بەپێی جۆری بەش و راوێژکارییە پزیشکییەکان پسوولەی نۆرەی خۆیان بەشێوەیەکی دیجیتاڵی وەربگرن و چاوەڕێی بانگکردنی ژمارەکانیان بکەن لەسەر شاشەکان.

بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەکە دەڵێت "کاراکردنی ئەم سیستەمە ئەلیکترۆنییە نوێیە تەنیا دەستپێکێکە بۆ چەندین هەنگاوی دیکەی گەشەپێدان. لە داهاتووشدا کارئاسانیی زیاتر بۆ باشترکردنی کەرتی تەندروستی و خزمەتکردنی هاووڵاتییان پێشکەش دەکەن"