مەسرور بارزانی دەڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی تایبەتی من و ماڵی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری کرانە ئامانجی هێرشی درۆنیی ئێران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئابی 2026، لە کاتژمێر 00:28، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەڵێت، بەتووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم هێرشە بێباک و قبوڵنەکراوانە دەکەم. ئەمە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردسستان.
- سەرۆکوەزیرانی کوردستان دڵنیایی دەدات و دەڵێت، "ئەم هێرشانە ساردمان ناکەنەوە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان و پاراستنی هاووڵاتیانمان"