کوردستان

وادەی ناونووسین بۆ پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ کۆتایی دێت

02-08-2026
وادەی ناونووسین بۆ پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ کۆتایی دێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شەوی چوارشەممە، 5ـی ئابی 2026، دوا مۆڵەت دەبێت بۆ ناونووسینی پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ و ئەم ماوەیە بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە.

کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: "تاوەکوو ئەمڕۆ، زیاتر لە 45 هەزار داواکاری لە لایەن هاووڵاتییانەوە لە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تۆمار کراون." 

کاروان ستوونی دەشڵێت "کۆتا وادە بۆ وەرگرتنی داواکاریی هاووڵاتییان، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی 5ـی ئابی 2026، کاتژمێر 12ـی شەو دەبێت."

ستوونی داوای لە سەرجەم هاووڵاتییان کرد، کە پێش بەسەرچوونی کاتەکە، ناوی خۆیان تۆمار بکەن، بەو پێیەی بەهۆی خشتەی پلانەکەوە، ئەم ماوەیەی دیاریکراوە بە هیچ شێوەیەک بۆ جارێکی دیکە درێژ ناکرێتەوە.

پڕۆسەکە لە 21ـی تەممووزی 2026 لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆوە دەروازەی ناونووسینی ئەلیکترۆنی بۆ حاجییان بۆ ساڵانی 2027 و 2028 کاریەوە و بۆ ماوەی 15 رۆژ بەردەوام دەبێت، واتە تاوەکو 5ـی ئابی 2026 کاتژمێر 12ـی شەو.