ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هەرەشە لە عێراق دەکرێت

01-08-2026
هەرەشە لە عێراق دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

میدیاکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، حکومەتی عێراق ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی لە حکومەتی ئوردنەوە پێگەیشتووە، کە گرووپێکی سەربازی لە عێراق دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر ئوردن، لە ئەگەری بوونی هەر هێرشێکیش؛ ئوردن وەڵامی سەربازی تووندی بەرانبەر عێراق دەبێت.

بەگوێرەی وتەی بەرپرسێکی سیاسیی عێراقی، ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن، نامەیەکی بۆ حکومەتی عێراق ناردووە و تێیدا هاتووە: گرووپی سەرایا ئەولیا دەم بەتەمایە هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەیان.

- لە نامەکەدا وەزیرەکە بە عێراقی ڕاگەیاندوو، لە ئەگەری ڕوودانی هەر هێرشێک، وڵاتەکەی بەشێوەیەکی وەڵامی دەداتەوە و هێرش دەکاتە سەر عێراق.

 هاوکات، لەگەڵ ئەم هەڕەشانە، بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، تەواوی هێزە چەکدارەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشیی بەرزەوە و هەوڵەکانیش بۆ جێگیرکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی چڕ دەکرێنەوە.

 ئەم پەرەسەندنانە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی سعوودیە و ئەمریکا دێن بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی، بە پاساوی هێرشی هێرشی گروپە عێراقییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ سەر سعوودیە.