کوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکارییەکانی ئەمەریکا بەردەوامن

03-05-2026
وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکارییەکانی ئەمەریکا بەردەوامن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لە ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمەریکا دەکەن.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، پاڵپشتییە دارایی و لۆجیستییەکان لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیدا بەردەوامن و ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 درێژەی دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تەنیا ئەو هاوکارییانەی پەیوەست بوون بە بەرەکانی شەڕی داعش ڕاگیراون، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ کەمبوونەوەی چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوە. هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە لە داهاتوودا هەنگاو بۆ واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەنرێت.