ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: عێراق بووەتە بنکەی سەرەکیی هێرشە درۆنییەکانی سەر سعوودیە

21-04-2026
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: عێراق بووەتە بنکەی سەرەکیی هێرشە درۆنییەکانی سەر سعوودیە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا پەردەی لەسەر پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لادا و ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج هەفتەی ڕابردوودا خاکی عێراق وەک بنکەیەکی سەرەکی بۆ ئەنجامدانی هێرشی درۆنی دژی سعوودیە بەکارهێنراوە.

بەگوێرەی ئەو هەڵسەنگاندنە ئەمنییانەی سعوودیە کە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەیان پێ دراوە، لەو ماوە دیاریکراوەدا 1000 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر خاکی سعوودیە. زانیارییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە

نیوەی هێرشەکان (500 هێرش) ڕاستەوخۆ لە ناو خاکی عێراقەوە ئاراستە کراون، هاوکات ئەو گرووپە چەکدارانەی لە ئێرانەوە نزیکن، بەرپرسیارێتیی ئەنجامدانی ئەم هێرشانەیان لە ئەستۆدایە.

ئامانجە ستراتیژییەکان لە قوڵایی سعوودیەدا

ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردووە کە هێرشەکان تەنیا ناوچە سنوورییەکانیان نەکردووەتە ئامانج، بەڵکو گەیشتوونەتە قوڵایی خاکی سعوودیە و شوێنە هەرە هەستیارەکانیان پێکاوە، لەوانە:

پاڵاوگەی نەوتی یەنبوع کە دەکەوێتە کەناراوەکانی دەریای سوور لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە و کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵات کە بە ناوەندی سەرەکیی بەرهەمهێنانی وزە لە ئاستی جیهاندا دادەنرێت.