کوردستان

حکومەتی هەرێم دەنگۆی ئاودیوبوونی کورد بۆ نێو خاکی ئێران رەت دەکاتەوە

04-03-2026
حکومەتی هەرێم دەنگۆی ئاودیوبوونی کورد بۆ نێو خاکی ئێران رەت دەکاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

جێگری بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ کوردێکی عێراقی لە سنوور نەپەڕیوەتەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەنگۆی پەڕینەوەی ژمارەیەک کوردی لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو ئێران رەتکردەوە و رایگەیاند: "هیچ کوردێکی عێراقی لە سنوور [بەرەو ئێران] نەپەڕیوەتەوە و ئەمە بە تەواوی ناڕاستە."

ئەم رەتکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە بەیانیی ئەمڕۆ، چەند میدیایەکی ئەمریکی هەواڵی چوونی ژمارەیەک کوردی بۆ نێو خاکی ئێران بڵاوکردەوە، بەڵام لە هەواڵەکەدا پشتیان بە هیچ سەرچاوەیەکی دیار نەبەستبوو.