کوردستان

پەیامی مەسرور بارزانی لەکاتی کردنەوەی ڕێگای هەولێر-گۆمەسپان

24-02-2026
پەیامی مەسرور بارزانی لەکاتی کردنەوەی ڕێگای هەولێر-گۆمەسپان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ سێشەممە 24-02-2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکدا پڕۆژەی دوو سایدی هەولێر -گۆمەسپانی كردەوە.

سەرۆکوەزیران لەکاتی کردنەوەی ڕێگاکەدا ڕایگەیاند، ئەم ڕێگەیە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاووڵاتییان دەکات؛ سوپاسی 'هێمن گرووپ' دەکەم کە پڕۆژەکەیان بە ستانداردی نێودەوڵەتی تەواو کردووە. ڕێگەی پێشوو مەترسیدار بوو، بەڵام ئەم دووسایدە هەم کاتی هاتوچۆی کەم کردووەتەوە، هەمیش سەلامەتترە. 

سەرکۆوەزیران گوتی: داوا لە شۆفێران دەکەم بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان، پابەندی ڕێنماییەکان بن و بە خێرایی لێنەخوڕن."

درێژیی ڕێگای کەسنەزان-گۆمەسپان 16 کیلۆمەترە و 8 کیلۆمەتر ڕێگەی خزمەتگوزاریی لەگەڵدایە. پانی هەر ئاراستەیەک 11 مەترە، لە 3 ڕێڕەو پێکهاتووە، کە ڕێڕەوێکیان بۆ یەکەمجار وەک "هێڵی فریاگوزاری" تەرخان کراوە.