کوردستان

مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کۆبووەوە

11-02-2026
مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کۆبووەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ چوارشەممە 11-02-2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەسەن محەمەد ئەلزەمان، باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد.


ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دیدارەکەدا کە عوسمان ئەلداوود، کونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باڵیۆزی کوەیت سڵاو و ڕێزی میر و جێنشینی کوەیتی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.


سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بە پێویستیی پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت کرد و خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان نێوان هەردوولا دووپات کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.