کوردستان

سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

08-02-2026
سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژی یەكشەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٦، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و تۆم باراك، نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا ئەنجام درا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە بە گشتی و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی گرتنەبەری هەموو هەنگاوێك بۆ ڕێگریكردن لە پشێوی و ئاڵۆزی، بە مەبەستی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

هەر لەو پەیوەندییەدا، هەردوولا دەستخۆشییان لە ڕۆڵی یەکتری کرد لە بەرقەراربوونی ئاشتی. سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ ڕۆڵی کاریگەری ئەمەریكا، جەختی لە بەردەوامیی هاوپەیمانێتیی مێژوویی نێوان گەلی كوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا كردەوە.