کوردستان

مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

03-02-2026
مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 2/3, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.

بەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەڕەکە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا.