کوردستان

مەسرور بارزانی هاوخەمیی خۆی بە بارزان عەلی حەمە گەیاند

02-02-2026
مەسرور بارزانی هاوخەمیی خۆی بە بارزان عەلی حەمە گەیاند
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە بارزان عەلی حەمە، نووسەر و ڕۆژنامەنووس دەکات.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 02-02-2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بارزان عەلی حەمە، نووسەر و ڕۆژنامەنووس کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.


مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بارزان عەلی حەمە گەیاند، هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات، سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.