کوردستان

حکومەتی هەرێم نیو ملیار دینار بۆ رۆژئاوا دەنێرێت

25-01-2026
حکومەتی هەرێم نیو ملیار دینار بۆ رۆژئاوا دەنێرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 500 ملیۆن دینار پێشکەشی رۆژئاوای کوردستان دەکات

راگەیێندراوی وەزارەتەکە:

لەسەر بڕیاری بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بڕی (500,000,000 - پێنج سەد ملیۆن دینار) وەک هاوکاری پێشکەش بە هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان دەکرێت.

هاوکات وەزیری دارایی بڕیاریدا لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتمان لە رێگای لیژنەی تایبەتەوە دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری بکرێت بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەشێوەی ئارەزوومەندانە.

راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
25ی کانوونی دووەمی 2026