کوردستان

سەرۆک بارزانی: بگاتە ئەوەی تەحەدا لە کورد بکرێت، هەموو شتێک دەکەین

23-01-2026
سەرۆک بارزانی: بگاتە ئەوەی تەحەدا لە کورد بکرێت، هەموو شتێک دەکەین
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ هەینی 23ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئیتاڵیا، سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە ڕۆما کرد و لە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەوانان لەبارەی ڕەوشی ڕۆژئاواوە ڕایگەیاند: "بگاتە ئەوەی تەعدا لە کورد بکرێت، هەموو شتێک دەکەین".

پوختەیەک لە گوتە و لێدوانەکانی سەرۆک بارزانی:

  • ئیتاڵیا هەمیشە هەڵوێستێکی زۆر دۆستانەی هەبووە بەرانبەر بە گەلی کوردستان و دۆستن.
  • قەداسەتی پاپا زۆر بە پەرۆشە بۆ دۆخی کوردستان.
  • ئیتاڵیا دڵنیاییان دا لەسەر بەردەوامیی پشتیوانیی گەلی کوردستان.
  • نابێت غەدر لە کورد بکرێت.
  • پەیامی من ئەوەیە، بەرگریی لە مافی گەلی کورد بکەن، بەڵام بە هیچ شێوەیەک پشتیوانیی لە توندتیژی نەکەن.
  • شەڕی دوو نەتەوە کارەساتە نابێت کورد بەرەو ئەوە بچێت.
  • بە ئەحمەد شەرعم گوت، شەڕی سیاسی دەبێ چارەسەر ببێت، بەڵام نابێت کورد دەستدرێژی بکرێتە سەر.
  • ئەم کێشانەی ئێستا ڕوودەدەن بەشێکی پەیوەندیدارە بە هۆزە عەرەبییەکانی سووریا.
  • لە مێژە مەزڵوومم ئاگادار کردبووەوە کە ناوچە عەرەبنشینەکان چارەسەر بکات، کە ڕەنگە لە داهاتوو کێشەیان بۆ دروست بکات.
  • هەموو هەوڵێکمان ئەوەیە ئەو ناوچە کوردییانەی کە بە دەستەوە ماون، بمێنن و مافی گەلی کورد پارێزراو بێت.
  • شەڕ لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە.
  • مەترسیی داعش یەکجار زۆرە، داعش تەواو نەبووە و ئەم دۆخەی ئێستا لە سووریا دروست بووە دەرفەتێکی زێڕینی بۆ داعش ڕەخساندووە.
  • ژمارەیەکی زۆر لە داعشەکان لە زیندانەکانی سووریا هەڵاتوون، ئەمە مەترسییەکی زۆر گەورەیە.
  • ئێمە دڵ و دەروونمان لەگەڵ خوشک و براکانمانە بابەتەکە میانگیری نییە.
  • هیچ کاتێک بڕوام بە شەڕ نەبووە و حەزیشم بە شەڕ نەبووە، بەڵام بگاتە ئەوەی تەعدا لە کورد بکرێت، ئەو کاتە ئێمە ئامادەین بۆ هەموو شتێک.
  • ئەگەر بەرنامەیەک هەبوو تەعدا لە کورد بکرێت، کورد نەمێنێت لە ناوچەکە، ئەو کات ئێمە هەموو یەکین.
  • ئەوەی بۆ کۆبانێ پێم بکرێت دەیکەم، ئەگەر ئەو دەرفەتەم هەبووایا وەکوو 2014 هەر ئێستا هێزم دەنارد.
  • کۆبانێ ناوچەیەکی کوردییە و نابێت دەستی بۆ ببرێت.
  • خۆت هەبیت پشتیوانیی خەڵکت هەیە، خۆت نەبیت پشتیوانیی خەڵکت نییە.