کوردستان

لە هەولێر زەوی بەسەر پێشمەرگەکاندا دابەش دەکرێت

24-12-2025
لە هەولێر زەوی بەسەر پێشمەرگەکاندا دابەش دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی پێشمەرگە ناوی ژمارەیەک پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەولێر ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ژمارەیەکی دیکەی ناوی سودمەندبووانی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەولێر - سەنتەری شار ئاشکرا دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ناو و لیستی ئەو پێشمەرگانەی کە ئەم جارە سودمەند دەبن بە هەمان شێوەی رابردوو، ڕەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێتەوە، دواتر، ناوەکان لە ڕێگەی لیژنەی وەرگرتنی زەوییەوە بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ زانینی وردەکاری زیاتر.