کوردستان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بازرگانی عێراق دەکات

20-12-2025
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بازرگانی عێراق دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆک بارزانی و وەزیری بازرگانی عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە کرا.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا خرانە بەرباس و گفتوگۆ.