کوردستان

مەسرور بارزانی پشتگیریی دارایی یانەی وەرزشیی نەورۆز دەکات

02-11-2025
مەسرور بارزانی پشتگیریی دارایی یانەی وەرزشیی نەورۆز دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پشتگیریی دارایی یانەی وەرزشیی نەورۆز دەکات.

دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا یانەی وەرزشیی نەورۆز گیرۆدەی دۆخێکی نالەبار بوو؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومـەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی نووسینگەکەیەوە بڕی 450 ملیۆن دینار بە یانەی نەورۆز دەبەخشێت.

ئەو هاوکاری و پشتگیرییەی سەرۆکی حکـوومەت، بۆ پشتیوانیی وەرزش و وەرزشوانانی هەرێمە تا بتوانن بە ئاستێکی بەرزەوە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن.