کوردستان

لێدوانی مەسرور بارزانی دوای هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان

27-09-2025
لێدوانی مەسرور بارزانی دوای هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە وەستانی هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، بەرەبەیانی ئەمرۆ جارێکی دیکە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستیپێکردەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکوەزیران باسی لەوەکرد، ڕێککەوتنی نەوت لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەموو عێراق و کوردستان، ئەمریکا پاڵپشتێکی گەورەی سەرخستنی پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بوو.