ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پەیامێکی تووند لە خامنەییەوە بۆ ئیسرائیل

18-06-2025
پەیامێکی تووند لە خامنەییەوە بۆ ئیسرائیل
قەبارەی نووسین:
A A 21px

رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا هەڕەشەی تووند لە ئیسرائیل دەکات و رایدەگەیێنێت، ئەو وڵاتە بەهۆی "پێشێلکردنی ئاسمانی ئێرانەوە" رووبەڕووی سزایەکی "حەتمی" دەبێتەوە.

بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی ئێران، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاندووە، "قەوارەی زایۆنی هەڵەیەکی گەورەی کردووە، دەبێت دڵنیا بێت لەوەی لە بەرامبەر ئەم تاوانەدا سزا دەدرێت."

رێبەری ئێران جەختی لەوەش کردووەتەوە، "ئێران لە پێشێلکردنی ئاسمانەکەی خۆش نابێت،" بەڵێنیشی دا کە "خوێنی شەهیدەکانیان لەبیر ناکەن."

ئەم هەڕەشانەی خامنەیی دوای زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل دێت بۆسەر چەندین پێگەی سەربازی لەنێو خاکی ئێراندا، کە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی گەیاندووەتە ئاستێکی مەترسیدار.