کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سیناتۆر جاکی ڕۆزن دەکات

31-05-2025
مەسرور بارزانی پێشوازی لە سیناتۆر جاکی ڕۆزن دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە سێناتۆری ئەمەریکی جاکی ڕۆزن کرد .

لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە بوارەکانی ئەمنی و ئابووری کرایەوە ، لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگی سەردانی سەرکەوتووی ئەم دواییەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەمەریکا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆنگرێس و ئیدارەی ئەمەریکا کرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ڕێزگرتن و پاراستنی قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان .
گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشیی عێراق و سووریا و ناوچەکە بە گشتی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .