کوردستان

لە سلێمانی بەشداربوانی هەژماری من سێ هێندە زیادی کردووە

16-05-2025
لە سلێمانی بەشداربوانی هەژماری من سێ هێندە زیادی کردووە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ژمارەی بەشدار بووانی هەژماری من لە پارێزگای سلێمانی لە ماوەی مانگێکدا بۆ سێ هێندە زیادی کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە مانگی ئازار کەمتر لە ۱۰ هەزار کەس لە ڕێگای هەژمارەی من مووچەیان وەردەگرت. بەڵام بۆ مووچەی مانگی چوار ژمارەکە بۆ زیاتر لە سێ هێندە بەرز بووەتەوە و ۳۰ هەزار و ٥۰۰ کەس لە هەژماری من مووچە وەردەگرن.

لەمانگی ڕابردوو مووچەی ۳۱۳ هەزار کەس خرایە سەر ئەی تی ئێمی هەژماری من بۆ ئەم مانگە ٥۲ هەزار کەس زیادی کردووە و گەیشتوەتە ۳٦٥ هەزار کەس.

٥۷ هەزار کەسی تر کارتی بانکیان وەرگرتوەتەوەو لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا کارا دەکرێن و ژمارەی بەشدار بووان دەگاتە ٤۱۹ هەزار کەس. چاوەڕوان دەکرێت تا پێنج مانگی تر هەموو فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی لەهەژماری من مووچە وەربگرن و دواتر وارسی شەهیدان و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی بخرێتە سیستەمەکەوە.

ژمارەی مووچە خۆرانی سیستەمەکە لە پارێزگای هەولێر ۲۲۰ هەزار و ٤۰۰ کەسی تێپەڕاندوە و لە پارێزگای دهۆک ۱۱٤ هەزار و ۳۰۰ بەشدار بوو و لە سلێمانی ۳۰ هەزار و ٥۰۰ کەس بەشدار بووە.