کوردستان

دەروازەیەکی نێودەوڵەتی نوێ دەکرێتەوە

06-05-2025
دەروازەیەکی نێودەوڵەتی نوێ دەکرێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سێهەم دەروازەی نێودەوڵەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر دەکرێتەوە

ئومێدخۆشناو، پارێزگاری هەولێـر، دەڵێت؛ لە مێژە گفتوگۆمان لەسەر كردنەوەی دەروازەی کێلەشین کردووە، بەتایبەتی لە ساڵی 2022 ڕێككەوتنێكمان كرد تا بە زوویی ئەم سنوورە بكەینەوە، لە کۆتا سەردانم بۆ ئێران دووبارە تاوتوێی بابەتەكەمان كرد و هەر دوولامان جددین كە لە كاتێكی نزیكدا بكرێتەوە، ئـەمەش دوای دابینكردنی پێداویستییەكانی وەك ڕێگـا، كـارەبـا وئاسایشی سنوورەكە

دەروازەی كێلەشـیـن سێ كـیلـۆمـەتر لـە شنۆی ڕۆژهەڵاتی كوردسـتان و 33 كیلـۆمەتـر لە قەزای سیدەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوورە، دەروازەكە ئەگەر بكرێتەوە هاوشێوەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەتوانێت لە گواستنەوەی كاڵا و شتومەكی بازرگانی و جووڵەی گەشتـیاریی و ڕەخساندنی دەرفەتی كار لە هـەر دوو دیوی سنوور ڕۆڵی كاریگەر بگێڕێت

لە ئێستادا دوو مەرزی نێودەوڵەتی گرنگ لە سنووری پارێزگای هەولێر هەن ئەوانیش دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و دەروازەی نێودەوڵەتی زێتن