کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی تایلاندی دەکات

29-04-2025
مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی تایلاندی دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px


ئەمڕۆ سێشەممە 4/29، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی تایلەندی کرد بە سەرۆکایەتيی دوسیت ماناپان ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوە.

لە دیدارەکەدا کە سوپارک پرۆنگسورە، باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاووتوێ کرا.

شاندەکە خواستی برەودان بە هاریکاريی هاوبەش و هاوئاهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و گەشتوگوزار و خوێندن تەندروستی و بەدیجیتەڵکردن دووپات کردەوە.