سعوودیە ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزای عومرەی بۆ 14 وڵات ڕاگرتووە، عێراق و هەرێمی کوردستان لەناو ئەو بڕیارەن، تا تەواو بوونی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ ڤیزا بە کەس نادرێت.
پێدانی ڤیزای عومرە بەشێوەی ئەلیکترۆنییە و لەلایەن کۆمپانیاکانەوە لەڕێگەی ماڵپەڕی NUSUK دەستەبەر دەکرێت. بەڵام چەند ڕۆژێکە ئەو پرۆسەیە ڕاگیراوە.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 30ـی ئادارەوە ئەو یوزەرەی لەلایەن سعوودیە دراوە بە کۆمپانیاکان بۆ داواکاری ڤیزا بەشێوەی ئەلیکترۆنی، ناچالاک کراوە، بەو هۆیەوە داواکاری ڤیزای هیچ کەسێک نەگەڕاوەتەوە.