کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی دەکات

23-03-2025
مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد، بە سەرۆکایەتيی جان کریستۆف کارێ، بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ بانکی جیهانی کرا، لەپێناو گەشەپێدانی ئابووری و پرۆسەی چاکسازی بە ئاراستەی باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.