کوردستان

لە ماوەی دوو هەفتەدا 36شوێن لە لایەن تەندروستیەوە داخراون

05-03-2025
لە ماوەی دوو هەفتەدا 36شوێن لە لایەن تەندروستیەوە داخراون
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران ئەمڕۆ هەشت سەنتەری جوانکارییان لەبەر نەبوونی مۆڵەتی تەندروستیی داخست.

چوارشەممە، 5ـی ئاداری 2025، د.کامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رایگەیاند: لیژنەکانی پشکنین و بەدواداچوونی تەندروستیی سۆران بەردەوامن لە چاودێریی سەرجەم ئەو شوێنانەی کە پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکانی لیژنەکانی تەندروستی نابن.

کامەران مەلا محەممەد، گوتیشی: هەر ئەمڕۆ هەشت سەنتەری جوانکاری بەهۆی نەبوونی مۆڵەت لە وەزارەتی تەندروستیی، داخران.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران، ئاماژەی بەوەش کرد: تەنیا لەماوەی دوو هەفتەدا 36سەنتەر و نۆرینگە و دەرمانخانە، لەبەر  پابەندنەبوونیان بە ڕێنمایی و بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی، داخراون.

هەر دوێنی سێشەممە، 4ـی ئاداری 2025، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تەنیا لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو 317 سەرپێچیان تۆمار کردووە.