کوردستان

84 هەزار لیتر رۆنی بەكارهاتوو دەستی بەسەردا گیرا

25-02-2025
84 هەزار لیتر رۆنی بەكارهاتوو دەستی بەسەردا گیرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر 84 هەزار لیتر ڕۆنی خۆراكی بەكارهاتوودا گرت. 

ئاسایش بڵاوی كردەوە كە لە لایەن تیمەكانیانەوە دەستیان گرت بەسەر كۆگایەكدا كە بڕی  84  هەزار لیتر ڕۆنی بەكار هاتووی خۆراكی تێدا هەڵگیرا بوو كە لە لایەن خاوەنی كۆگاكەوە ڕۆژانە هەڵساون بە كۆكردنەوەی ڕۆنی خۆراكی بەكار هاتووی خواردنگەكانی  شاری هەولێر و لەو شوێنە كۆگایان كردووە و بەشێوەیەكی نا تەندروست دوور بەمەبەستی ئەوەی ئەو ڕۆنی خۆراكە جارێكی تر بەكار بهێنرێتەوەو بخرێتەوە بازاڕ و بدرێتەوە بە هاووڵاتییان.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە لەسەر ئەم بابەتە بەهەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر و بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ڕێكاری یاسای بەرانبەر خاوەنی كۆگاكە گیرایە بەروو كۆگاكەش داخرا.

باس لەوەیش كراوە كە ئەم كۆگایە هیچ مۆڵەت و ڕەزامەندی كاركردنی لایەنە پێوەندیدارەكانی نەبوو.