کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات

23-02-2025
مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ یەکشەممە 2/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد. 
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتی و گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە کرایەوە.