کوردستان

هاتوچۆی هەولێر: نەچنە ئەو ڕێگایانەی بە بەفر گیراوە

21-02-2025
هاتوچۆی هەولێر: نەچنە ئەو ڕێگایانەی بە بەفر گیراوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان و شوفێران دەکات، ئۆتۆمبێلەکانیان نەبەنە ئەو شوێنانەی ڕێگاکان بەهۆی بەفرەوە گیراوە یان ئەگەری هەیە لە شەودا بەهۆی ساردی کەش و هەوا ڕێگاکان بیبەستێ.

هەینی 21ـی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: لەم چەند ڕۆژانەی دوایدا لە ناوچە شاخاوییەکانی دەورووربەری هەولێر بەفر باریوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ئۆتۆمبێلەکانیان نەبەنە ئەو شوێنانەی ڕێگاکان بەهۆی بەفرەوە گیراوە یان ئەگەری هەیە لە شەودا بەهۆی ساردی کەش و هەوا ڕێگاکان بیبەستێت لەپێناو ئەوەی بەهۆی گیرانی ڕێگاکانەوە ئۆتۆمبێلەکانیان گیر نەخوات یاخوود دووچاری خلیسکان و ڕووداوی هاتووچۆ نەبنەوە.

هاتوچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان و شوفێران دەکات، ڕێنمانی لە مەفرەزەکانی هاتووچۆ وەربگرن گوێڕایەڵیان بکەن کە لەسەرەتای هەموو  ڕێگاکانی ئەو ناوچانەی بەفریان لێباریووە لەئەرکدان.

داواشی لەشوفێران کردووە،  پابەندی ڕێنمایی لێخوڕین بن لەکاتی بەفر بارین بۆ ئەوەی دووربن لە ڕووداوی هاتووچۆ.